هێمن هه‌ورامی: كاری له‌ پێشینه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ ده‌بێت مووچه‌ به‌بێ لێبڕین بدرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بە پەرلەمان و حکومەتی عیراق و راگەیەندکاران و دپلۆماتکارانیشی راگەیاندووە کە پابەندی رێککەوتنی بودجەی پەسەندکراو و مادەی 10 و 11 دەبێت، دەشڵێت، "کاری لە پێشینەی پەرلەمان ئەوەدەبێت مووچە لەکاتی خۆیدا بەتەواوی بدرێت".


هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "ئێمە لەپەرلەمان چاودێری ئەوەین حکومەت چاکسازییەکانی بکات"، دەشڵێت، "کاری لە پێشینەی پەرلەمان ئەوەدەبێت مووچە لەکاتی خۆیدا بەتەواوی بدرێت، بە لێبڕینەوە".

وتیشی: "لەم چەند رۆژانەی داهاتوو 20 رۆژ تا مانگێک دەردەکەوێت تا چەندە حکومەتی فیدڕاڵی پابەند دەبێت، بەتایبەتی بۆ ناردنی بەشە بودجەی مانگەکانی 1 و 2و 3 و بۆ مانگەکانی ئایندەش".

راشیگەیاند، مەسروربارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی دانوستانکاری هەرێم رایانگەیاند: حکومەتی هەرێم پابەندە بە پرۆژە یاسای بودجەی پەسەندکراوی حکومەتی فیدڕاڵی، دەشڵێت، بابەتی بودجە پەیوەندی بەهەموو لایەکەوە هەیە و پەیوەست نییە بەوەی کێ براوەیە و کێ دۆڕاوی ئەم بابەتەیە.

لە 31ی مانگی ئازاری ئەمساڵدا، پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عیراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەندکرا و تیایدا پشکی کوردیش جێگیرکرا، لە ئێستاشدا هاوڵاتیانی هەرێم نیگەرانی ئەوەن، لە دوای ئەو رێککەوتنەوە مووچە بە لێبڕینەوە وەردەگرن یاخود نا.


AM:11:50:14/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 29312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت