به وێنه.. دوای 97 رۆژ، کەرەنتینە لە بەریتانیا شکێنرا
دیمەنی هاووڵاتییانی بەریتانیا لە شەقامەکان.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوزـ
ماڵپەڕە بەریتانیەکان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی رێکارە تەندروستیەکان بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا سەپێنران، دوای 97 رۆژ لە لەندەن و چەند شارێکی تر هاوڵاتیان رێگەیان پێدراوە بچنەوە سەر شەقامەکان و لە ئێستاشدا ئاهەنگ دەگێڕن.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
ماڵپەڕە بەریتانەکان وێنەی شەوی رابردووی خەڵکی لەندەن و چەند شارێکی ترییان بڵاوکردەوە، کە دوای 97 رۆژ لە داخستنی زۆربەی شوێنەکان ئەمڕۆ بەڕووی خەڵکیدا کراونەتەوە.
لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی بەریتانیا قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی گشتی لە سەرتاسەری وڵات لە سەرەتای ئەمساڵدا راگەیاند و بڕیار وابوو تا ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەردەوام بێت، کە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ژماری توشبووان بە کۆرۆنا و زنجیرەی نوێی کۆرۆناوە بوو.
لە سەرەتای مانگی ئازاردا ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە رێگارەکانی رووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا بکات، ئاماژە بەوەشکرابوو، لە یەکەم قۆناغدا دەرگای خوێندنگاکان دەکرێنەوە و قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی هەڵدەگیرێت.
AM:09:43:14/04/2021
ئهم بابهته 3952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت