دایكێك به تۆمهتى كوشتنى سێ منداڵ دهستگیركرا
وێستگه نیوز-
رۆژی شەممەی رابردوو 10ى نیسانى 2021، هەواڵی کوژرانی سێ منداڵ لە لۆس ئەنجلس بڵاوکرایەوە، کە تەمەنیان سێ ساڵ، دوو ساڵ و شەش مانگ بوو، پۆلیس دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گومانی لە دایکی ئەو منداڵانە هەبووە و دەستگیری کردووە.
ههروهها داپیرەی ئەو منداڵانە ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی شەممە کاتێک لە کار گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە، بە سەر تەرمی منداڵەکاندا هاتووەتەوە و هەر زوو پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە، بەڵام پۆلیس دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گومانی لە دایکی ئەو منداڵانە هەبووە و دەستگیری کردووە.
لیلیانا کاریلۆ دایکی ئەو منداڵانەیە و دەوترێت باری دەروونی جێگر نییە، ئێیرک دێنتن باوکی منداڵەکان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو پێشووتر زانیویەتی لیلیانا کێشەی دەروونی هەیە، بۆیە داوای هاوکاری لە پۆلیسی لۆس ئەنجلس کردووە بۆ ئەوەی منداڵەکان بپارێزن، بەڵام بە قسەی خۆی، پۆلیس هاوکارییان نەکردووە و گوێیان لە نیگەرانییەکانی نەگرتووە.
پۆلیسی لۆس ئەنجلس رایگەیاندووە "دایکی منداڵەکان، کێشەی کەڵەکەبوونی قەرزی هەبووە و تاوەکو ئێستاش پسووڵەی سزادانی دارایی نزیکەی 60 هەزار دۆلاری لە دادگە بۆ کراوە".
PM:02:13:13/04/2021
ئهم بابهته 3248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت