دامهزراوهی ئهتۆمی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم لەوێستگەی نهتهنز بەردەوامە
وێستگهی ئهتۆمی نهتهنز لهئێران
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی 11ی ئەم مانگە بەشێک لە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا له وێستگهی ئهتۆمی نهتهنز لهئێران تەقییەوە و ئەو وڵاتەش ئیسرائیلی بە تەقینەوەکە تۆمەتبارکرد، ئەمڕۆ سێشەممە دامهزراوهی ئهتۆمی ئێران رایگەیاند، وێستگەکە زیانی پێنەگەیشتووە و لەکارکردن بەردەوامە.
عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی دامهزراوهی ئهتۆمی ئێران بەرۆژنامەنوسی وڵاتەکەی راگەیاندوە، لەئێستادا کارەبا گەیەنراوەتەوە بە بەشە خێراکانی وێستگهی ئهتۆمی نهتهنز له پارێزگای ئهسفههان و لەماوەی چەند رۆژێکیشدا کارەبا بۆ تەواوی وێستگەکە دابین دەکرێت.
پەیوەست بەم بابەتەش دوێنێ رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی وردەکاری نوێی لەسەر رووداوەکەی رۆژی یەکشەممە لە نەتەنزی ئەتۆمی ئێران بڵاوکردەوە و لەزاری سەرچاوە ئەمریکییەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد، رووداوەکە لە ئاکامی تەقینەوەیەکی بەهێز بوو کە سیستەمە کارەباییە سەربەخۆ نێوخۆییەکانی وێران کردوە کە وزە دەگەیەنێت بە ئامێرەکانی سەرنتەرفیوجی ژێر زەوی و بەهۆیەوە ئەو وێرانکارییەوە گورزێکی بەهێزی گەیاند بە تواناکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.
باس لەوەشکراوە، گەڕانەوەی وزەی دامەزراوەی نەتەنز رەنگە بەلانی کەمەوە 9 مانگ بخایەنێت.
لای خۆیەوە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "ئەوەی لە وێستگهی ئهتۆمی نهتهنز رویداوە هێرشێکی تیرۆرستی بوە لەسەر خاکی ئێران و ئێمە لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی وەڵامدانەوە بەکاردەهێنین".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لەکات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە".
هـ.هـ
AM:08:48:13/04/2021
ئهم بابهته 4588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت