ژنێک: دوای هاوسەرگیریمان هاوسەرەکەم پێی وتم دەبێت ببمە ژنی براکانیشی


وێستگه‌ نیوز-
پارێزەرێکی باری کەسی لە دادگای کەرخ لە بەغداد باسى له‌ چیرۆكیك كرد كه‌ ژنێک داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە چونکە بۆی دەرکەوتووە هاوسەرەکەی تەنها بۆ خۆی نەهێناوە بەڵکو بۆ براکانیشی هێناوە.

ماڵپەڕی نەدا ئاشکرایکردووە، بەیدا کازم، پارێزەری باری شارستانی لە بەغداد باسی لە نامۆترین چیرۆکی جیابوونەوە کردووە لە عێراقدا، ئەو پارێزەرە رایگەیاندووە، لە یەکێک لە رۆژەکانی کاردا سکاڵایەکی جیابوونەوەی هاوسەریی هاتووەتە بەردەستی، لە ژنەکەی پرسیوە بۆ لەمێردەکەی جیادەبێتەوە وەڵامەکەی توشی سەرسوڕمانی کردووە کاتێک وتوویەتی "مێردەکەم منی تەنیا بۆ خۆی نەهێناوە بەڵکو پێی وتوم دەبێت ببمە ژنی براکانیشی."

ئەو ژنە لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە شەوی هاوسەرییدا مێردەکەی پێی وتووە "تۆ تەنیا ژنی من نیت بەڵکو لە هەمان کاتدا ژنی براکانیشمی"، ئەو ژنە روونیکردووەتەوە "لە یەکەم شەودا مێردەکەم خواردنەوەیەکی پێداوم بێهۆشی کردووە، کاتێک بەیانییەکەی بەخەبەرهاتووم براکەی لە جێگەی نوستنەکەمدا بووە، لە هەمان کاتدا مۆبایلی لێ قەدەغە کردبووم و لەو ژوورەدا بەندی کردبووم و ڕۆژانە ئەم رووداوە ڕوویدەدا، تا ئەو کاتەی خانەوادەکەم سەردانی کردووم بە چیرۆکەکەیان زانیوە و داوای جیابوونەوەیان لێکردووە."


PM:04:22:11/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 24816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو