نوێترین لێدوانی حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لێبڕینی مووچه
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه مووچه‌ی مانگی نیسان به لێبڕین ده‌درێن یان به‌بێ لێبڕین.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
جووتیار عادل، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌ناڵی ئاسمانی رووداوی راگه‌یاند: دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی 2021، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پێویسته رێنمایی ده‌ربكات له‌سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و نوێنه‌ری ته‌كنیكی هه‌رێمیش ئاگاداری ئه‌و رێنماییانه‌بێت كه ده‌رده‌كرێن.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا لێبڕینی مووچه له‌م مانگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، جووتیار عادل وتی: "رێژه‌ی لێبڕین یان لابردنی ده‌رناكه‌وێ تا دانه‌نیشن و نه‌زانن ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا چۆن ده‌درێت و چه‌ند دێت، بۆیه مووچه‌ی مانگی چوار نازانن چۆن ده‌بێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوو رێژه‌ی لێبڕینه‌كه دیاری بكرێت، چه‌ند ژماره‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌بێت دیاری بكرێت".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "ناتوانین بڵێین به لێبڕین یان بێ لێبڕینه، ئه‌وه چه‌ند رۆژی داهاتوو یه‌كلا ده‌بێته‌وه، ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه مووچه وه‌ك خۆی دابه‌ش بكرێت و لێبڕین نه‌مێنێت".
ئه‌وه‌شی زیاد كرد: "حكومه‌ت ئامانجی ئه‌وه‌یه 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكات، ئه‌مه‌ش چه‌ند مانگێكه به دیهاتووه".
PM:12:20:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 39872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت