بەڤیدیۆ.. ئەو شۆفێرە دەستگیرکرا کە خاوەن پێداویستییەکی تایبەتی کوشت

‌دیمەنی ئەو هاوڵاتییەی لەروداوەکەدا گیانی لەدەستداوە

وێستگەنیوز-

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە شۆفێرێک لەناحیەی سکتانی سەر بەقەزای کۆیە بەخێراییەکی زۆر خۆی کێشاوە بە هاوڵاتییەکی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و بەوهۆیەوە مرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان شۆفێرەکە دەستگیرکرا.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەداخەوە دوێنێ لەناحیەی سکتان کەسێکی دڵڕەق کەپیکابێکی لێدەخوڕی بەخێراییەکی شێتانە کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی کردە قوربانی ودەستبەجێ مردوە".

ئەوەش هاتووە، "ئەوەی جێگای داخیش بووە هەڵاتنی بووە لەدوای تاوانەکە وەکو ئەوەی هیچی نەکردبێت"، بەڵام تۆمەتبار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوەش لەدۆسییەکە بەردەوامی هەیە.


PM:11:50:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 15020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو