لەعێراق 140 هەزار پلەی وەزیفی دادەمەزرێن

‌هەیسەم جبوری

وێستگە نیوز-
وا بڕیارە لەعێراق نزیكەی 140 پلەی وەزیفی بۆ خاوەنی ژمارەیەك لە بڕوانامەكان تەرخان بكرێت و لەكەرتە جیاوازەكان دابمەزرێن.
 
وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە،  لە یاسای بودجەدا حاڵەتی تایبەتی بۆ دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاكان و یەكەمی ئاستی زانكۆكان لەبەرچاوگیراوە، بەجۆرێك 68 هەشت هەزار پلەی وەزیفی بۆ بەشە تەندروستیەكانی وەك پزیشك و پەرستار، دەرچوانی بەشە پزیشكیەكان تەرخانكراوە.

جبوری ئاماژەی بەوەكردووە، نزیكەی 70 هەزار پلەی وەزیفی بۆ فەرمانگە خزمەتگوزاریەكان كە پێكدێت لە شارەوانی، ئاو، ئاوەڕۆ، ئەمینداریەتی گشتی بەغدا تەرخانكراوە، لەچوارچێوەی یاسای پلەكانی دامەزراندنیش، دەتوانرێت 15 هەزار كەس لەخاوەن بڕوانامە باڵاكان و یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆكان دابمەزرێندرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق یاسای بودجەی عێراقی پەسەندكرد و رایگەیاند، پێویستە جێبەجێكردنی بەندەكانی یاسای بودجە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت و پشتیوانی لە چاكسازی ئابوری بكات.


PM:05:46:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت