هەزار و 92 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركرا


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەزار و 92 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 483 تووشبووش چاكبوونەوە و پێنج تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وێستگە نیوز لە تێلێگرام جۆین بكە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە هەزار و 92 تووشبووی نوێ تۆماركران (٢٦٣ هەولێر، ٢٩٩ سلێمانی، ٤٢٥ دهۆك، ٣ هەڵەبجە، ٧٤ گەرمیان، ٢٨ ڕاپەڕین)، ٤٨٣ تووشبووش چاكبوونەوە (٩٢ هەولێر، ٨١ سلێمانی، ٢٨٩ دهۆك، ١ هەڵەبجە، ١٩ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)، پێنج تووشبووش گیانیان لەدەستداوە  (٢ هەولێر، ١ سلێمانی، ١ دهۆك، ١ گەرمیان).

بەپێی ئامارەكان كۆی تووشبوان گەیشتە 129 هەزار و 356 تووشبوو، 112 هەزار و 817 تووشبوو چاكبوونەوە و 3 هەزار و 761 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:03:32:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو