کۆبوونەوەی سه‌رۆكی هه‌رێم لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی حزبەکان بەڕێوەدەچێت

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی حزب و لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. رەشنووسی دەستوور و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکەن.

 
لە کۆبوونەوەکەدا فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، ئایدن مەعروف لە پێکهاتەی تورکمان و ئانۆ جەوھەر لە پێکهاتەی کریستیانەکان بەشدار دەبن.
 
فەلاح مستەفا، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، "پارت و لایەنی سیاسی هەیە و هەڵوێستی جیاواز لەسەر پرسی جیاجیا هەیە، بەڵام هەندێک پرس هەن چارەنووسسازن و پێویستە لەسەرووی هەموو پرسەکانی دیکەوە بێن ئەویش چارەنووس و ئایندەی گەلی کوردستانە بە هەموو پێکهاتە و رەنگ و دەنگەکانەوە، بۆ ئەوەش گرنگە چەترێک هەبێت کۆیان بکاتەوە".
 


PM:12:48:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو