تەکساس.. هەشتی کەسی خێزانێکی موسوڵمان کوژران
فۆتۆ: گێتی
وێستگە نیوز ـ
ماڵپەڕە ئەمریکیەکان بڵاویانکردەوە، دوو برا لە ویلایەتی تەکساس هەستاون بە کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانەکەیان و خۆیان، کە ژمارەی هەموویان هەشت کەسە و موسوڵمان بوون.
ماڵپەڕە ئەمریکیەکان بڵاویانکردەوە، پۆلیسی ویلایەتی تەکساس تەرمی هەشت کەسی لە ماڵێکدا لە تەکساس دۆزیوەتەوە، دەشڵێت، ئەو دوو برایەی کردەکەیان ئەنجامداوە ناویان فەرحان و فەربین بووە و هەموویان موسوڵمان بوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پۆلیس نامەکەیەکی خۆکوشتنی فەرحان و فەربینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دۆزیوەتەوە و رووداوەکەی بە خۆکوژی ناوزەندکردووە.
بەگوێرەی پۆلیسی ویلایەتی تەکساسیش، هەردوو براکە رێککەوتنیان کردووە خۆیان و دواتر هەموو ئەندامانی خێزانەکایان بکوژن، دەشڵێت، ئەو خێزانە بە رەچەڵەک بەنگلادشی بوون.
PM:12:10:08/04/2021
ئهم بابهته 2480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت