فازڵ به‌شاره‌تی: نارنجۆکێک فڕێدراوه‌ته ماڵەکەم
فازڵ بەشارەتی
وێستگه نیوز ـ
کاتژمێر 12:30 خولەکی شەوی رابردوو نارنجۆک هەڵدەدرێت بۆ ماڵی بەرپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام دەکەوێتە ماڵه دراوسێه‌كه‌یان، وه‌ك خۆیشی باسی ده‌كات نارنجۆكه‌كه زیانی مادی هه‌بووه.
فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بەهۆی نارنجۆکەکەوە زیان بە ئۆتۆمبێل و شووشەی پەنجەرەی ماڵە دراوسێکەیان گەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بە وتەی فازڵ بەشارەتی، بکەرانی ئەو کارە لە رێگەی بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلێک ویستوویانە نارنجۆکەکە فڕێبدەنە ماڵەکەیەوە، بەڵام بەهۆی پەلەپەل و شڵەژانیان نارنجۆکەکە کەوتووەتە ماڵێکی دراوسێی، لەوکاتەشدا ئەو لە ماڵەوە نەبووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئەوان زۆر باش دەزانن من لەم ماڵەمدا نەبووم، دوو ماڵمان هەیە، لە ماڵەکەی دیکەم بووم و ئەوانیش نارنجۆکەکەیان بۆ ئەو ماڵە فڕێداوە کە منی لێنەبووم".
بەرپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "گومانم له كه‌سێك یان لایه‌نێكی دیاریكراو نییه، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکه‌م بکەرانی ئەو کردەوە ئاشکرا بکەن".
ئه‌وه‌شی زیاد كرد، هێزه ئه‌منییه‌كان به ده‌م رووداوه‌كه‌وه هاتوون، كه‌شف و هێڵكارییان بۆ شوێنی رووداوه‌كه كردووه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات.
بە وتەی خۆی، کاتێک بەرپرسی لقی 12ی پارتی‌یش بووە، سێ جاری دیکەش تەقە لە ماڵەکەی کراوە، "هەمیشەش هەڕەشەی لێ کراوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە نابێتە دەستکەوت بۆیان و ئەوان بەم جۆرە کارانە راهاتوون.
AM:09:14:08/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 11180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت