وتەبێژی حکومەت: رەنگە لە سبەینێوە قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەندرێت

‌ قەدەغەی هاتووچۆ

وێستگە نیوز-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ ئەگەرێکی کراوەیە و ڕەنگە لە سبەینێوە ئەو بڕیارە رابگەیەندرێت".


جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ ئەگەرێکی کراوەیە و رەنگە لە سبەینێوە ئەو بڕیارە رابگەیەندرێت، ئەوەش چوار بۆ پێنج رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت".

وتیشی، "بەهۆی پابەند نەبوونی هاوڵاتییان ئامارەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادیکردووە و ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشە هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان بگرێتەبەر".

ئەمرۆ چوارشەممە، د. ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ تووشبوان و مردن به‌ كۆرۆنا به‌رزببێته‌وه‌، یه‌كه‌م هه‌نگاو راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی نیمچه‌یی هاتوچۆ ده‌بێت کەلە کاتژمێر هەشتی شەو بۆ شەشی بەیانی دەبێت".

وتیشی، "ئێمه‌ ته‌نیا پێشنیاز ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی تر ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه‌ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بده‌ن".

ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ئاماره‌كانی تووشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 217 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، 13 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 408 كه‌سیش له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.



PM:09:34:07/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو