مستەفا کازمی: عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی هەموو هێزە بیانییەکان نابێت
کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق
وێستگە نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی كۆبوویه‌وه و ڕایگەیاند، "له رووی هێزی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه، هێزه عێراقییه‌كان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌یان به خۆوه بینیوه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، کە ئەمرۆ بەڕێوەچوو. مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاندووە، "ئه‌ركی له پێشینه‌مان پاراستنی ده‌وڵه‌ت و پته‌وكردنی بنیاتی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانه له سه‌روویانه‌وه سوپای عێراق و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی دیكه".
له باره‌ی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكاوه، مسته‌فا كازمی وتی، "له گه‌ڕی سێیه‌می ئه‌و گفتوگۆیه‌دا پرسه سیاسی، ئابووری، ته‌ندروستیی و فه‌رهه‌نگییه‌كان باس ده‌كرێن و هه‌روه‌ها پرسی هاوكاری ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵات ته‌وه‌رێكی گرنگی گفتوگۆكه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باس له پرسی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌كرێت".
سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان وتیشی، "له رووی هێزی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه، هێزه عێراقییه‌كان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌یان به خۆوه بینیوه. ئه‌مه‌ش رێگه‌ی خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی %60ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له چه‌ند مانگی رابردوودا پاشه‌كشێ بكه‌ن و بۆ له‌مه‌ودوا عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه نابێت".
PM:07:50:07/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت