له‌ سلێمانی شه‌ش ژن به‌ تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركران

‌پارە دەستبەسەردا گیراوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش ژنیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور، لەدوو رووداوی جیاوازدا شەش ژنیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزیکردن دەستگیرکردووە.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رووداوی یەکەمدا پاش ئەوەی ھاوڵاتیەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 10 ملیۆن دیناری لەناحیەی عەربەت لێ دزراوە، پاش لێکۆڵینەوە چوار ژن لەناحیەی سەیدسادق و عەربەت بەتۆمەتی دزینی پارەکە دەستگیرکراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە دزیبوویان.

ئەوەش باس کراوە، لە رووداوی دووەمدا مەفرەزەکانی پۆلیس دوو تۆمەتباری ژنیان لەماڵێکدا لەناحیەی وارماوا دەستگیرکرد، کە بەنیازبوون کەلوپەل و پارە لەو ماڵە بدزن.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، سەرجەم تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.


PM:06:36:07/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت