چارهنووسی خوێندنی ئهمساڵ ئاشكرا كرا
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له پهرلهمانی كوردستان رایگەیاند، ئێستا گونجاو نییە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە، دهشڵێت: "خوێندنی ئەلیکترۆنی ناتوانێت جێگای خوێندنی ناوپۆل بگرێتەوە".
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند: کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە گونجاو نازانن و لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکن بۆئەوەی پرۆسەی خوێندن بەردەوامبێت، ئەگەر دەرگای قوتابخانەکانیش دابخرێت.
ئاماژهی بهوهشدا: یەکێک لە بژاردەکان خوێندنی ئەلیکترۆنییە، كه خوێندنی ئەلیکترۆنیش بە جێگرەوەی خوێندنی ناو هۆڵەکانی خوێندن نازانن.
عەبدولسەلام دۆڵەمەری، ئاماژەی بەوە کرد کە دوو بژارە لەبەردەستن، ئەوانیش ئەوەیە، یان دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی بمێننەوە تا هەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، یاخود خوێندن بە ئەلیکترۆنی بەردەوام ببێت.
PM:04:29:07/04/2021
ئهم بابهته 28092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت