پێنج خێزانی عێراقی لەفەڕەنسا سكاڵا دژی عادل عەبدولمەهدی تۆمار دەكەن


وێستگە نیوز-

پێنج خێزانی عێراق لەدادگایەكی وڵاتی فەڕەنسا و بەهۆی كوژرانی كوڕەكانیان لەخۆپیشاندان، سكاڵایان دژی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق تۆماركردووە.

ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی بڵاویكردەوە، لەسەر كوژرانی كوڕەكانیان لەكاتی خۆپیشاندانەكان، پێنج خێزانی عێراقی، سكاڵایان لەسەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، لە دادگایەكی فەرەنسا تۆماركردووە.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە   

ئەو پێنج خێزانە تۆمەتی تاوانی دژی مرۆیی و ئەشكەنجەدان و بێسەروشوێنكردنییان داوەتە پاڵ سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، لەكاتی سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكانی مانگی ئۆكتۆبەری 2019.

بەپێی  ئامارەكان، نزیكەی 600  كەس لە خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری 2019 كوژران و زیاتر لە 30 هەزار كەسیش برینداربوون.

عادل عەبدولمەهدی، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی 2018 و دوای چەندین مانگ گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان، بووە سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتیانەوە دەستی لەكاركێشایەوە.


AM:08:50:07/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت