حكومه‌تی عیراق لە بارەی بەشەخۆراکی مانگانە و وانەبێژانەوە بڕیاریدا

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی فیدراڵی عیراقدا بڕیاردرا بەوەی وانەبێژانی پەروەردەی عیراق بکرێنە گرێبەست و لە رۆژانی ئایندەشدا، بەشەخۆراکی ئەم مانگە زیادبکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی نیسانی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە و تیایدا، پێشنیازی بەگرێبەستكردنی وانەبێژانی پەروەردە پەسەندکرا لە چوارچێوەی بودجەی 2021دا.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

هاوکات، بڕیاردرا بە گەیاندنی‌ بەشەخۆراکی‌ زیادە لە رۆژانی‌ داهاتوو لەگەڵ زیادکردنی‌ بەشەخۆراک بۆ ئەم مانگە و گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری‌ بازرگانی‌ بەردەوام بێت بۆ جێبەجێکردنی‌.

لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەشەوە، حکومەتی عیراق بڕیاریدا، کاری‌ بەپەلە بکرێت بۆ جێبەجێکردنی‌ بڕگەکانی‌ سەرباری‌ ئەو تێبینییانەی‌ لەسەری هەیە.


PM:04:33:06/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 9852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت