ئەمریکا سزای بەسەر کەرتی پیشەسازی بەرگری تورکیادا سەپاند


وێستگەنیوز-

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی مامەڵەکانی لەگەڵ کەرتی بەرگری ڕوسیا کە پەیوەستن بە کڕین و تاقیکردنەوەی سیستمی موشەکی ئێس-400، بڕیاردراوە سزا بەسەر دەستەی پیشەسازی بەرگری تورکیادا بسەپێندرێت.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، بەگوێرەی ڕاسپاردەیەک کە لە تۆماری فیدراڵی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە، واشنتن گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی کەلەچەند ساڵی رابردودا دەسەڵاتی پیشەسازی بەرگری تورکیا "مامەڵەیەکی گەورەی" لەگەڵ روسیادا کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆیە بەگوێرە یاسای "كاتسا" سزا بەسەر دەستەی پیشەسازی بەرگری تورکیا، سەرۆک و سێ بەرپرسی باڵای دەستەکەدا سەپێندراوە.

بەگوێرەی سزاکانیش ئەمریکا مامەڵە لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی تورکیادا ناکات و سەرمایەکانی ئەو کەسانەش لەئەمریکا هەڵدەپەسێردرێن، هەروەها ڤیزای گەشتکردن بۆ ئەمریکایان پێ نادرێت.

لەبەشێکی دیکە سزاکاندا هاتووە، ئەمریکا هیچ بەرهەمێکی هەناردەی دەستەی پیشەسازی بەرگری تورکیا ناکات و پێشینەیەکی قەرزیش کە بەهاکەی 10 ملیۆن دۆلارە و بڕیاربوو رادەستی دەستەکەبکرێت، رادەگیرێت.


AM:08:54:06/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو