دژە تیرۆری عێراق کوژرانی 34 تیرۆرستی ڕاگەیاند

‌دیمەنێک لە چالاکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق

وێستگە نیوز-

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، "لە ماوەی چوار مانگی ڕابر دوودا 34 تیرۆریستیان كوشتووە و نزیكەی 100ی دیكەش دەستگیركراون".

 
ئەمڕۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئاماری چوار مانگی ڕابردووی چالاكییەكانی ڕاگەیاند و تێیدا هاتووە "كە 109 چالاكییان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق ئەنجامداوە و تێیدا توانیویانە 99 تیرۆریست دەستگیر بكەن و 34 تیرۆریستیش كوژراون".

دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ڕوونیشیكردەوە، "كە هێزی  ئاسمانیی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 337 هێرشیان بۆ پشتیوانیكردنی چالاكییەكانیان ئەنجام داوە".

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، " چالاکییەکانیان زۆرتریانیان گەڕان و کێوماڵکردنی پێگە و پاشماوەکانی چەکدارانی داعش بووە"، هاوکات ژمارەیەک لەو چەکدار و لایەنگرانەی داعش لە هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا دەستگیرکراون.


PM:02:30:05/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت