غازێكی ژههراوی ئاسمانی عیراق دەگرێتەوە
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی گەورەی غازی دووەم ئۆکسیدی کبریت So2 كه غازێكی ژههراوییه بەرەو ناوچەی شام دێت، دواتریش بەرەو عیراق و تورکیا.
سادق عەتیە، شارەزای دیاری کەشناسی عیراقی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، شەپۆلێکی گەورەی غازی دووەم ئۆکسیدی کبریت So2 بەرەو ناوچەی شام دێت، دواتریش بەرەو عیراق و تورکیا.
دەشڵێت، ئەو غازە گڕکانێک لە دوورگەی سیسیلی"Sicily" ئیتاڵیا ھەڵیداوەتە دەرەوە، کە شەوی رابردوو بۆ جاری حەوتەم چالاکبووە، ئەو غازە لە ماوەی 48 کاتژمێری داھاتوودا بە ئاسمانی عیراقدا تێپەڕ دەبێت.
ئەو شارەزا کەشناسییە جەختی لەوەشکردووەتەوە، غازی دووەم ئۆکسیدی کبریت ژەھراوییە ئەگەر لە ھەوادا زیاد بکات، هاوکات غازێکی بێ رەنگە و بۆنێکی تیژی ھەیە، بەشێوەیەکی سروشتی لە چالاکی گڕکانییەوە دروستدەبێت، ئەویش لە ئەنجامی شیبوونەوەی مادە ئۆرگانییەکان، ھەروەھا لە رێگەی سوتانی کیبریتیشەوە دروستدەبێت.
AM:09:16:04/04/2021
ئهم بابهته 3552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت