به‌رپرسێكى باڵا له‌ هه‌وڵێكى كوشتن رزگارى بوو


وێستگه‌ نیوز-

ئەمڕۆ شەممەسێى نیسانى 2021، جێگری به‌ڕێوەبه‌رى دەزگای هه‌واڵگریی عێراق له ‌هه‌وڵێكى "کوشتن" له ‌باشورى به‌غدای پایتەخت رزگارى بووە.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، عه‌مید روكن زه‌ید مه‌گسوسى جێگری به‌ڕێوەبه‌رى دەزگای هه‌واڵگریى سه‌ربازیى له ‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى له ‌هه‌وڵێكى "تیرۆركردن" له ‌باشورى به‌غدا رزگارى بووە.

لە مانگی رابردووشدا، هەوڵی کوشتنی سەمیر مالیکی سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی سوپای عێراق درا، بەڵام رێگری لەو هەوڵە کرا و ناوبراو رزگارکرا.


PM:05:59:03/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت