وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەدوێنێوە 5 هه‌زار و 882 تووشبووی نوێ كۆرۆنا تۆماركراون و 30 توشبووی پەتاکەش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، له (24) كاتژمێری رابردوودا له كۆی 43 هه‌زار و 192 پشكنین، 5 هه‌زار و 882 تووشبووی نوێ كۆرۆنا تۆماركراون.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 4 هه‌زار و 119 تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه و 30 كه‌سیش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، تائێستا 13 هه‌زار و 443 كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنایان پێدراوە.