فراکسیۆنەکەی مالیکی بەیاننامەیەکی "توند" لەسەر بودجە بڵاودەکاتەوە

‌نوری مالیکیی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

وێستگەنیوز-

فراکسیۆنی هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە کەباس لەوە دەکەن هۆکارى ئامادەنەبوونیان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی بودجە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە کە مەرجی پێدانی پۆستێکی باڵایان هەبووە.  

فراکسیۆنی هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا کەلەلایەن نوری مالیکییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت لەبەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردوە، توشى سەرسوڕمان بوون کاتێک راستییەکان ئاوەژوکراونەتەوە پەیوەست بە ئامادەنەبوونیان لە دانیشتنى تایبەت بە دەنگدان لەسەر یاسا بودجە.

ئەوەش هاتووە، ئامادەبونیان پەیوەستکراوە بە پێدانى ژمارەیەک پلەی تایبەت و باڵا، بەڵام جەخت دەکەنەوە ئەو دەنگۆیانە بەتەواوى دورن لە راستى و  هەر بەڵگەیەک هەیە لەو بارەیەوە داوا دەکەن بۆ رایگشتی ئاشکرا بکرێت.

31ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد و فراکسیۆنى دەوڵەتى یاساش بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد و 8 داواکاری خستەڕوو بۆ دەنگدان بە بودجە، کە پەیوەندیدار بوون بە نەوتى هەرێم، قەرز، نرخى دۆلار و چەند پرسێکى دیکە.  


PM:03:49:02/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 5360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت