لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا باس لە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەکات


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەندامێکی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە عیراق رایگەیاند، ئەگەر ئامارەکان زیاتر بەرزبوونەوە، ئەوا رەنگە لەم مانگەدا هەرێم قەدەغەی هاتوچۆ گشتی رابگەیەنێت.



دەشتی بوستانی، ئەندامی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە عیراق رایگەیاند، رەنگە لەم مانگەدا قەدەغەی هاتوچۆ گشتی رابگەیەنرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، خەڵک خۆپارێزی ناکات بۆیە رێژەی توشبووان بە کۆرۆنا زیادیکردووە، دەشڵێت، رەنگە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەگەر رێژەی 30٪ بۆ 40٪ی هاوڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتن دەتوانن بڵێن مەترسی کۆرۆنا بەرەو لەناوچوونە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵک بۆ خۆشییەکی کاتی دەچێتە سەیرانگاکان و خۆی توشی کۆرۆنا دەکات، دەشڵێت، "هەرێمی کوردستان بەرەو شەپۆلێکی مەترسیداری کۆرۆنا هەنگاو دەهێنێت."

ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق دەشڵێت، "سەیرانی هاوڵاتییان بووەتە هۆکارێک بۆ بەرزبوونەوە رێژەی توشبووان بە کۆرۆنا".

لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا، لە رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممەدا رێگە بە هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عیراق نادرێت، هاوکات، هەر بەهۆی رێنماییەکانەوە ئەمڕۆ لە بەشێکی زۆری مزگەوتەکاندا نوێژی هەینی ئەنجامنەدرا.


PM:01:37:02/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 24832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت