جوتیارێک تەلبەندی سەیارەی میوانێکی ناوەختی کێڵگەکەی دەکات

‌دیمەنی تەلبەندکردنی سەیارەکە

وێستگە نیوز-

خاوەن کێڵگەیەک لە بەریتانیا ڕۆژانە سەرقاڵی کاری جوتیارییە لە کێڵگەکەیدا، بەڵام لە یەکێک لە بەیانییەکانی رۆژەکەیدا دوچاری دیمەنێکی ناجۆر دەبێتەوە، تەماشا دەکات کەسێک ئۆتۆمبێلێکی لەبەردەم دەرگای کێڵگەکەیدا وەستاندووە.


بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەو جوتیارە سەرەتا کاتێک دیمەنەکە دەبینێت وێڕای ئەوەی توڕە دەبێت، بەڵام زۆر بەدوای خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڕێت و بەشێوەی هاوارکردن بانگی دەکات، بەڵام هیچ سودێکی نابێت و خاوەنەکەی دیار نییە، هەربۆیە لە ئاکامدا بەشێوەیەکی جیاواز تۆڵەی لێدەکاتەوە.

وەک لە وێنەکەدا دەبیندرێت جوتیارەکە ڕاگرێکی بەکەلوپەلی ئاسنین و بۆری دروستکردوە و بە چواردەوری ئۆتۆمبێلەکەدا کە لە جۆری "MBW"ەو یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکان دایناوە، هەربۆیە دواتر ئەو وێنانە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەبنەوە و خەڵکانێکی زۆر ستایشی کارەکەی دەکەن.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردوە جوتیارەکە بەشێوەی ئەنقەست کارەکەی ئەنجامداوە، چونکە کاتێک دەیەوێت ئۆتۆمبێلەکەی بخاتە نێو کێڵگەکەوە ڕێگای لێگیراوە و هەست بەوە دەکات بیانەوێت توڕەی بکەن.

بەو ڕەفتارەی کردویەتی، جوتیارەکە مەبەستی بوە پەیامێک بەو کەسانە بدات کە هەرچۆنێک بۆیان ڕێکبکەوێت و لە هەر جێگایەکدا بێت ئۆتۆمبێلەکانیان دەوەستێنن، پاشان دوچاری کاردانەوەی لەو جۆرە دەبنەوە.

ئیمیلی دۆرانتی ئەندامی پارتی سەوزی بریتانیا کە نوێنەرایەتی ناوچەی لانگۆرز دەکات لە ڕۆژئاوای ئەو شانشینە، دەستخۆشی لەو جوتیارە کردوە و داوای کردوە هەموان ڕێز لە سروشتی کاری هەمو کەسێک بگرن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ناوبراو تیشكی خستوەتە سەر ئەوەی کاتێک جوتیارەکان ڕێگرییان لێدەکرێت لە کارەکانیاندا، مافی خۆیانە قەرەبوبکرێنەوە لەبەرئەوەی ئەوان نایانەوێت لەمەپەریان بۆ دروست ببێت و کاتێک بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت توڕەدەبن.

لەکۆتایی قسەکانیدا ئیمیلی رایگەیاندوە کە بەخێرهاتنی هەرکەسێک دەکەن کە ڕو لە ناوچەکەیان بکات، بەڵام بەو مەرجەی لەبەردەم دەرگای کێڵگەکانیاندا ئۆتۆمبێلەکانیان بەجێ نە‌هێڵن.


AM:12:01:02/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 8256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو