فلۆید پارەی ساختەکردووە.. دادگایکردنی ئەو پۆلیسەی تۆمەتبارە بەکوشتنی بەردەوامە

‌دیمەنێک لە گرتە ڤیدیۆییەکە

وێستگە نیوز-

دەستەی دادگایکردن، ڕۆژی چوارشەممە گرتە ڤیدیۆیەکی 20خولەکییان بینی کە باکامێرای پۆلیس گیرابوو لەو کاتەی کە پۆلیس لە ئۆتۆمبێلکەی فلیۆد نزیک دەبێتەوە هەتا ئەو کاتەی دەخرێتە نێو ئۆتۆمبێلی نەخۆش گواستنەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا نیشان دەدرێت شۆڤین دەڵێت " فلیۆید کەسێکی کەتەیە " و دەڵێت " لەوانەیە لەسەر شتێک بێت".

شۆڤین بۆ ماوەی 9 خولەک و 29 چرکە ئەژنۆی لەسەر ملی فلۆید داناوە لە کاتێکدا فلیۆد چەند جارێک دەڵێتەوە ناتوانم هەناسە بدەم.

شۆڤین کە سپی پێستە، هەر ڕۆژێک پاش مردنی فلۆیدی ئەمەریکایی ڕەشپێست، لە کارەکەی دەرکرا.

دەستەی دادگایکردن، هەروەها گوێبیستی گەواهیدانی چەند شایەتحاڵێک بوون، لەوانە کارکەرێکی ئەو بازاڕەی کە چەند ساتێک پێش ڕووبەڕووبوونەوەی کوشندەی لەگەڵ پۆلیس جگەرەی بە فلۆید فرۆشتبوو.

کرستۆفەر مارتین گەواهی دا کە بە ئاگابووە لەوەی 20 دۆلاری ساختەی لە فلیۆید وەرگرتووە بۆ جگەرەکانی هەرچەندە دەیزانی کە ئەو پارەیە لە مووچەکەی دەبڕێت بەپێی یاسای بازاڕەکە.

ئەو گەنجە تەمەن 19 ساڵانە پاش ئەوەی کە جارێکی تر بیری لێکردبۆوە بەڕێوەبەری بازاڕەکەی ئاگادار کردبۆوە کە ئەویش پێی، "وتبوو بڕۆ دەرەوە و داوای لێبکە بگەڕێتەوە بۆ بازاڕەکە".

مارتین وتیشی، " ئەگەر من پارەکەم وەرنەگرتبایە، ڕەنگە ئەمە ڕووینەدایە".

ئەو وتیشی هەستی بە " بێباوەڕی و تاوان کردووە" کاتێک شێوازی دەستگیرکردنی فلیۆدی بینی.


PM:07:03:01/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو