ئاگر لە پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوت لە ئەندەنوسیا کەوتەوە
بۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئاگر لە یەکێك لە گەورەترین پاڵاوگەکانی نەوت لە ئەندەنوسیا کەوتەوە و چەند کەسێك برینداربوون و سەدان کەسی دیکەش ئاوارە بوون و باس لەوەش دەکرێت دەنگێکی گەورە بیستراوە بەر لەوەی ئاگرەکە بكهوێتەوە، پاڵاوگەکە لە هەرێمی یاڤایە و بە دووریی 200 کیلۆمهتر لە رۆژهەڵاتی جاکارتای پایتەخت هەڵکەوتووە.
پاڵاوگەی نەوتی ناسراو بە پیترامینا بالۆنگان لە هەرێمی یاڤا لە رۆژئاوای ئەندەنوسیا یەکێکە لە گەورەترین پاڵاوگەکانی نەوت لەو وڵاتە و شەوی رابردوو ئاگرێكی گەورەی لێکەوتەوە.
پاڵاوگەکە لەژێر سەرپەرشتی پیتێرمینا، کۆمپانیای نەوت و گازی سروشتیی ناوخۆیی ئەندەنوسیا کار دەکات.
پۆلیسی وڵاتەکە رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە کەوتنەوەی ئاگرەکە بەردەوامن و تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، هەروەها راشیگەیاند، "تاکە زانیاریی بەردەستمان ئەوەیە کە لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە بارانێکی بەهێزی بە لێزمە باریوە و لەوانەشە ئاگرەکە بەهۆکاری تەکنیکی بێت".
دەسەڵاتە ئەمنییەکان بە هاوکاریی پۆلیسی شارستانی دەستیان بە چۆڵکردنی ناوچەکە کرد و چەند سەنتەرێكی تایبەت بە ئاوارەکانیان کردەوە.
PM:01:47:29/03/2021
ئهم بابهته 1420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت