321 کەشتی لە نۆکەندی سوێس رێگایان لێگیراوە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
فەریق ئوسامە رەبیع، سەرۆكی دەستەی نۆکەندی سوێس، دوێنێ شەممە رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەشتییانەی لە چاوەڕوانیدان لە نۆکەندی سوێس گەیشوونەتە 321 كەشتی لە باكوور و لە باشوور و ناوچەی دەریاچەكان وەستاون.



رۆژی ھەینی، دەستەی كەناڵی سوێس رایگەیاند، چاویان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە ھاوكارییان بكات بۆ گەڕاندنەوەی كەشتییەكه‌ بۆ سەر رێڕەوی خۆی لە نۆکەندەکە، پێشنیازی "واشنتن_ یشی بۆ پێشكەشكردنی ھاریكاری لەم رووەوە بەرز نرخاند.

زۆر لایەنی دیکە ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی میسڕ لە دەرهێنانی کەشتییەکە لە رەوشی ئێستای و کردنەوەی نۆکەندی سوێس خستۆتەڕوو، کە رێڕەوێکی ئاویی گرنگە بۆ بازرگانیی جیهان و 12%ـی بازرگانیی جیهان لەم نۆکەندەدا کۆبۆتەوە.

لە ساڵی 2020 لە كۆی 39.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانەی ھاوردەكراو بە رێگای دەریاوە، 1.74 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بە رێگای نۆکەندی سوێسەوە ھاوردەكراوە، ئەوەیش بەپێی راگەیاندنی كبلەر بۆ چاودێریكردن و بەدواداچوونی جوڵەی كەشتییە بارھەڵگرەكان.

كبلەر وتیشی: "جگە لەوەش، 9% یاخود 1.54 ملیۆنی بەرمیلی رۆژانە لە ھاوردەكراوی بەرھەمە پاڵاوتنییەكان جیھانی ھەر بە نۆکەندی سوێسدا گووزەر دەکەن".



PM:01:17:28/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 2232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت