چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ نابێت شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك ئه‌نجامی بده‌ن

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
هاتوچۆی هەڵەبجە چەند رێنماییەکی بۆ ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک بڵاوکردووەتەوە و هەندێک کار بە هەڵە ناودەبات و دەڵێت، کە نابێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک ئەنجامیانبدات.



لە رێنماییەکانی هاتوچۆی هەڵەبجەدا هاتووە:

1. نابێت بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک رابکێشرێت لە D یان لە R یان لە P، جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەکی زۆر کورت.

2. نابێت بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک ئۆتۆمبێلێکی تر رابکێشێت، چونکە زیان بە کلاجەکانی ناو گێر دەگەیەنێت.

3. نابێت لە رێگادا بیدەی بە N دواتر بیدەیتەوە بە D ئەوەش زیان دەگەیەنێت بە گێڕ.

4. نابێت گێر لە D بدەی بە R یان بە پێچەوانەوە، تا ئەوکاتەی بە تەواوی دەوەستێت.

5. هەندێک لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پلەی گەرمی رۆنی گێرت پێدەڵێن، هەرکاتێک ئاگاداری کردیتەوە کە پلەی گەرمی رۆنی گێر بەرز بووەتەوە دەبێت رایبگری تاوەکو سارد دەبێتەوە، بە تایبەت لە هەورازی زۆر و پلەی گەرمی بەرزی کەش و هەوا.

6. هەوڵبدەن لەکاتێکدا کە ئۆتۆمبێل رادەگرن سەرەتا برێک رابکێشن بۆ ئەوەی دوایی کەداتانەوە بەگێر بە زەحمەت نەچێتە گێر بە تایبەتی لە شوێنی بەرز و نزم.

ئەوەش هاتووە، کە رۆنی گێڕ دەبێت لە 60 هەزار کیلۆمەتر بگۆڕدێت، ئەگەر دەبڵئەکسل بوو باشتر وایە زووتر بگۆڕدێت، بە جۆرێک نزیک 40 هەزار کیلۆمەتر بێت بگۆڕدرێت، ئەگەریش رۆن نەگۆڕدرابوو تا 100 هەزار کیلۆمەتر، ئەوا دەبێت رۆن و فلتەری بۆ بگۆڕدرێت.


AM:08:46:13/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 18944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو