پاپا فرانسیس گه‌یشته كۆشكی به‌غدا
پاپاو بەرهەم ساڵح
وێستگه نیوز ـ
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، دوای پێشوازیلێكرانی له لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه، گه‌یشته كۆشكی به‌غدا و له لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه پێشوازی لێكرا.
پاپا فرانسیس، ئه‌مڕۆ له سه‌ردانێكی مێژوویی‌دا بۆ عیراق، گه‌یشته به‌غدا و له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه پێشوازی لێكرا.
دوای دیداری له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، پاپا به‌ره‌و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریی عیراق به‌ڕێكه‌وت.
بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یدا، پاپا فرانسیس، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له نه‌جه‌ف و ناسریه و هه‌ولێر و موسڵ بكات.
رێكاری توندی ئه‌منی بۆ پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی عێراق و سه‌لامه‌تی پاپا له كاتی مانه‌وه‌ی له عێراق گیراوه‌ته به‌ر.
هاوكات سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه، په‌تای كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌نگی به عیراق هه‌ڵچینوه و ژماره‌ی تووشبووان له رۆژێكدا گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی پێنج هه‌زار كه‌س.
پاپا دوێنێ په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عیراق كرد و رایگه‌یاند: "له‌م سه‌ردانه‌مدا تامه‌زرۆم خه‌ڵكی عێراق ببینم، چونكه ئه‌وان زۆر مه‌ینه‌تیان چه‌شتووه".
پاپا سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كات بۆ دیده‌نی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی و دواتر دێته هه‌ولێر و له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فرانسۆ هه‌ریری له‌گه‌ڵ هه‌زاران كریستیاندا نوێژ بۆ ئاشتیی ده‌خوێنێت.
له باره‌ی گه‌شته‌ی بۆ عیراق پاپا فرانسیس لە تویتەری خۆی رایگەیاندووه، "بە گەشتێکی سێ رۆژە حەجێک بۆ عیراق دەکەم. ماوەیەکی زۆربوو دەمویست چاوم بەو گەلە بکەوێت کە نەهامەتی زۆریان بینیوە. داواتان لێدەکەم، لەم گەشتە ئیمانییەدا بە نوێژکردن هاوڕێیەتیم بکەن، تا بە باشترین و بەرهەمدارترین شێواز بەڕێوەبچێت".
هەر بەپێی پلانی سەردانەکەی، سبەینێ شەممە، پاپا فرانسیس بەرەو شاری نەجەف بەڕێدەکەوێت و لەوێ رێککەوتنی "برایەتیی مرۆیی" لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق واژۆدەکات.
وابڕیارە لە رۆژی یەکشەممە، 7ی ئەم مانگەشدا، پاپای ڤاتیکان سەردانی شاری هەولێر بکات و لە یاریگای فرەنسۆ هەریری مەراسیمێکی نوێژخوێندن بۆ دەیان هەزار هاوڵاتی مەسیحی رێکبخرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پاپا فرانسیس لە ساڵی 2013وە بووەتە پاپای ڤاتیکان و هەر لە سەرەتاوە بە کەسێکی نوێگەر ناسراوە و هەوڵی بۆ تەبایی نێوان ئایینەکان داوە و دژی دۆزینەوە زانستییەکان قسەی نەکردووە.
PM:04:10:05/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت