پاپای ڤاتیکان گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
پاپای ڤاتیکان.. فۆتۆ: فرانس پرێس
وێستگە نیوز-
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازیی لێدەکرێت.
وا بریارە پاپا فرانسیس، راستەوخۆ لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران لە بەشی VIP فرۆکەخانە کۆببنەوە، دواتر بە ڕێدەکەوێت بۆ کۆشکی سەلام بە مەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار.
رێكاری توندی ئه‌منی بۆ پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی عیراق و سه‌لامه‌تی پاپا له كاتی مانه‌وه‌ی له عیراق گیراوه‌ته به‌ر.
هاوكات سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه، په‌تای كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌نگی به عیراق هه‌ڵچینوه و ژماره‌ی تووشبووان له رۆژێكدا گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی پێنج هه‌زار كه‌س.
پاپا دوێنێ په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عیراق كرد و رایگه‌یاند: "له‌م سه‌ردانه‌مدا تامه‌زرۆم خه‌ڵكی عیراق ببینم، چونكه ئه‌وان زۆر مه‌ینه‌تیان چه‌شتووه".
پاپا سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كات بۆ دیده‌نی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی و دواتر دێته هه‌ولێر و له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فرانسۆ هه‌ریری له‌گه‌ڵ هه‌زاران كریستیاندا نوێژ بۆ ئاشتیی ده‌خوێنێت.
PM:01:58:05/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 4940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت