لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان كۆتایى به‌ گفتوگۆكردن له‌ یاسایى دادگاى فیدراڵى هێنا


وێستگه‌ نیوز-
لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عیراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 4ى ئازارى 2021، به‌ سه‌رۆكایه‌تى رێبوار هادى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عیراق  و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ى یاسایى دادگاى فیدراڵى.

رێبوار هادى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عیراق و سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌،  ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت، دەبێت پەرلەمانی عێراق خۆی هەڵبوەشێنێتەوە تاوەکو یاسای دادگای فیدراڵییش هەموار و پەسند نەکرێت، پەرلەمان ناتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە دەبێت ئەو دادگایە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن پەسندبکات. بۆیە دەبێت سەرەتا یاساکە پەسندبکرێت، ئەوسا پەرلەمان خۆی هەڵبوەشنێتەوە وەک زەمینەسازییەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت. 

هه‌روه‌ها  ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، پێویستیه‌كى زۆره‌ له‌ باره‌ى ئه‌و پرۆژه‌ یاساوه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت  له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یاسایه‌كى گرنگه‌ وه‌ك دادگاى فیدراڵى به‌ ماناى په‌سه‌ندكرنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى پێشوه‌خته‌.


PM:04:20:04/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت