له ماوهی یهك ساڵدا 108 ژن له رۆژههڵاتی كوردستان خۆیان كوشتووه
وێستگه نیوز ـ
بهپێی ئاماری رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، له ماوهی مانگی ئازاری 2020 تا ئازاری 2021، له پارێزگاكانی رۆژههڵاتی كوردستان 108 ژن كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
رێكخراوهكه ئاماژهی بهوهشداوه، لە کۆی ئەو 108 کەسەی کە لەو ماوەیەدا خۆیان کوشتووە 30 کەسیان واتە 28٪ی کۆی حاڵەتەکان تەمەنیان له ژێر 18 ساڵ و لەو ژمارەیەش تەمەنی 10 ساڵان و 15 ساڵانی تیایدا بووه.
بەپێی ئەم راپۆرتە زۆرترین خۆکوشتنی ژنان لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە و کێشەی خێزانی هۆکاری 81 حاڵەت، واتە 75٪ی خۆکوشتنەکان بووە. لەو ماوەیەدا لانیکەم چوار کچ بە هۆی بەشوودانی زۆرەملی لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە خۆیان کوشتووە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: 17 حاڵەت کە دەکاتە 16٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای کرماشان: 25 حاڵەت کە دەکاتە 23٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای سنە: 36 حاڵەت کە دەکاتە 33٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای ئورمیە: 30 حاڵەت کە دەکاتە 28٪ی کۆی حاڵەتەکان.
هۆکاری خۆکوشتنەکان:
کێشەی خێزانی: 81 حاڵەت کە دەکاتە 75٪ی کۆی حاڵەتەکان.
هەژاری و بێکاری: 10 حاڵەت کە دەکاتە 9٪ی کۆی حاڵەتەکان.
نادیار: 10 حاڵەت کە دەکاتە 9٪ی کۆی حاڵەتەکان.
خەمۆکی: 3 حاڵەت کە دەکاتە 3٪ی کۆی حاڵەتەکان.
بەشووداری زۆرەملێ: چوار حاڵەت کە دەکاتە 4٪ی کۆی حاڵەتەکان.
شێوازی خۆکوشتنەکان:
خۆهەڵوسین: 62 حاڵەت
خواردنی حەب: 20 حاڵەت
خۆخستنە خوارەوە لە بەرزانیی: ههشت حاڵەت
خۆسووتاندن: 16 حاڵەت
بە چەک: دوو حاڵەت.
AM:08:45:04/03/2021
ئهم بابهته 1552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت