پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش په‌سه‌ندكرا
پەرلەمانی عێراق
وێستگەنیوز-
لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعشی بە‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پەسەندکرد و یاساکەش رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە چاودێریکردن و دابینكردنی ژیانێكی باشتر و دووباره تێكه‌ڵبونه‌وه‌ی کچان و ژنانی ئێزدی به‌كۆمه‌ڵگه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان.
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە کۆبووەوە و دەنگیدا لەسەر چەند برگە و پڕۆژەیاسایەک، یەکێک لەو پڕۆژەیاسایانەش تایبەت بوو بە قەرەبووکردنەوەی ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش، بەگوێرەی یاساکەش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی گشتی تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی كاروباری ژنانی ئێزدی ئازادكرا‌و دروستدەکرێت، كه‌ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌ست بێت به‌ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و بنكه‌كه‌ی له پارێزگای موسڵ دەبێت، كاریشی بریتی دەبێت له ئاماده‌كردنی داتا له‌سه‌ر ژنانی ئێزدی ئازادكرا‌و و چاودێریكردنیان و پێشكه‌شكردنی ھاریكاری پێویست و دابینكردنی ھه‌لی كار و خانووی گونجاو بۆ دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌یان.
له‌یاسه‌كه‌دا ھاتووه، هبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ژنانی ئێزدی ھه‌ڵده‌ستێت به‌دابینكردنی موچه‌ی مانگانه بۆ ژنانی ئازادكراوی ئێزدی، كه نزیك بێت له‌موچه‌ی خانه‌نشینان، پارچه‌یه‌ك زه‌وی به‌بێ به‌رامبه‌ریان پێ دەبه‌خشرێت، هەروەها تاوانبارانی تاوانی رفاندن و به‌كۆیله‌كردنی ژنانی ئێزدی نابێت به‌ھیچ جۆرێك لێبوردنی گشتی و تایبه‌تی بیانگرێته‌وه و به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له‌سزادان ببه‌خشرێن.
پڕۆژەیاساکە نیسانی ساڵی 2019 لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوە، ئامانجیش له‌م پڕۆژه‌یه یاسایه، قه‌ربوكردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی ژنانی ئازادكرا‌و و سه‌رپه‌رشتیكردنیان و دابینكردنی ژیانێكی باشتر و دووباره تێكه‌ڵبونه‌وه‌یان به‌كۆمه‌ڵگه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان بووە.
PM:09:07:01/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت