هاتوچۆى هه‌ولێر: سبه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی دووشه‌ممه شه‌قامی 150 مه‌تری به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه و داواش له شۆفێران ده‌كات، به‌پێى رێنماییه‌كانی هاتووچۆ لێخوڕین له‌و شه‌قامه بكه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر:
سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی بەڕێزمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە رۆژی یەکشەممە 28ی شوباتى 2021 له كاتژمێر 8:00ی سەر لەبەیانی بەشی یەکەمی شەقامی 150 مەتری بەڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە بۆ هاتووچۆکردن، لەپاش ئەوەی کە بەفەرمی لە رۆژی پێنجشەممە لەلایەن مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانه‌وه کرایەوە.
بەهیوای ئەوەی کە شوفێران سوود لەو شەقامە وەربگرن و بەپێی یاسا و رێنماییەکانی هاتووچۆ بەکاری بێنن و بەو خێراییەش لێخوڕینی تیادا بکەن، کە بەهێماکان دیاریکراوە.
بۆلاینی چەپ 110کم وهەردووك لاینی ناوەندیش بۆخێرایی 100کم ولاینی لای راستەش بۆ خێرایی 80کم، کە دەبێت بارهەڵگرەکان تەنها لەو لاینە لێخوڕین بکەن و بەدرێژایی رێگاکەش لاینی خزمەت هەیە لەلای راست، کە دەتوانن بۆ حاڵەتی لەناکاو بۆ وەستان بەکاری بێنن.
بەهیوای سەلامەتی بۆهەمو لایەك
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر
2021/2/27
PM:09:02:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت