بارزانی و وەزیری ناوخۆی عێراق جەخت لە رێککەوتنی شنگال دەکەنەوە


وێستگه‌ نیوز-
مه‌سعود بارزانی و وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال کردەوە. 
 
رۆژی شەممە 27ى شوباتى 2021،، لە سەلاحەددین مه‌سعود بارزانی پێشوازی لە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق کرد و باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. 
 
بەپێی هەواڵێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکە دا بارودۆخی ئەمنی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئەمنی و تیرۆر تاوتوێ كرا. هەروەها "جەخت لە سەر جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرایەوە."
 
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو


PM:07:47:27/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت