بهتهمهنترین موختار لە کوردستان کۆچی دوایکرد
وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی
ئەمڕۆ کەسایەتی دیاری دەڤەری بەرواری باڵا و به تهمهنترین موختار لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، موختاری کانی ماسێ کۆچی دوایی کرد.
یەلدە شیبا یەلدە، 58 ساڵ مۆختاری کانی ماسێ بووە لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک.
سەربەست ئاکرەی، بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ راگەیاند:" لەو دەستدانی کەسایەتیێکی وەکو یەلدە لهدهستدانێكى گەورە بوو بۆ ناوچەکە، لەبەرئەوەی وەک مەرجەعێک بووە بۆ مەسیحیەکانی ناوچەکە".
ئاماژەى بەوەشكرد:" یەلدە ماوەی 58 ساڵ مۆختاری کانی ماسێ بووە، بهتهمهنترین موختاربووە لە سەرانسەری ھەرێم و عێراق.
یەلدە شیبا یەلدە لە سالی 1938 لە دایکبووە، ماوەی 58 ساڵ موختاری کانی ماسێ بووە کەسایەتیێکی دیاری دەڤەری بەرواری باڵا بووە، لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک و ئەمڕۆ 27ی شوباتی 2021، لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
PM:07:34:27/02/2021
ئهم بابهته 3120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت