"لەتەوالێت پاکردنەوە بۆ ئاژانسی ناسا"
وێستگەنیوز- گۆران دوکانی- ئەمریکا
چیرۆکی
ئەو کچەی هەموو جیهانی توشی شۆک کرد، لە پاککەرەوە بۆ بەرێوەبەری فرینی کەشتییەکی
ناسا.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئاژانسی ناسا کەشتی "پێرسەڤیرەنس"ی
بەسەرکەوتووی گەیاندە سەر هەسارەی مەریخ، ئەم هەواڵەو بڵاوبونەوەی ڤیدیۆو وێنەکانی
هەسارەی مەریخ بوە جێگەی مشتومری هەموو جیهان، تائێرە ڕووداوەکان ئاساین، بەڵام
ئەوەی جیهانی توشی سەرسامی کرد چیرۆکێکی گەورە لەپشت ئەم سەرکەوتنەی ئاژانسی
ناساوە هەیە.
چیرۆکەکە گرنگییەکی خۆی هەیە و هاوکات لەڕێگەی ئەم چیرۆکەوە ئەمریکیەکان
بەهەموو جیهان دەڵێن، "بۆ ئێمە گرنگ نیە تۆ کێیت و لەکام کۆمەڵگەیەوە هاتویت
بۆ ئەمریکا، ئەوەی بۆئێمە گرنگە تۆ چیت لەهەگبەدایە بۆ گەلی ئەمریکا؟"
هەروەها ئەم چیرۆکە بەئاشکرا
ئەوەمان پێ دەڵێت، "هێزو گەورەیی ئەم وڵاتە لەوەدایە هەمیشە وێڵە بە دوای
فکرو عەقڵە شایستەو شیاوەکانی جیهاندا! ئینجا گرنگ نیە کەسەکە لەهەر رەگەز و نەتەوەیەکن
و دین کۆمەڵگایەکی دیکەی جیهان بێت، مرۆڤی ژیرو هۆشمەند لای ئەمریکیەکان هەتا
چانسی ئەوەی هەیە باڵاترین پۆست لەهەستیارترین ئاژانسی وڵات بەدەست بهێنێت
کەئاژانسی ناسایە".
"دیانا تروهیۆDiana Trujillo"، ئەو کچەی لەتەمەنی
17 ساڵیدا لەشاری کاڵی وڵاتی کۆڵۆمبیاوە دێتە ئەمریکاو تەنها 300$ دۆلاری پێیە،
دیانا زمانی ئینگلیزی نازانێت بۆیە سەرەتا لەشوێنێکدا کاری پاککەرەوە دەکات بۆ
بژێوی ڕۆژانەی خۆیی و پارەی خوێندنەکەی.
دواتر لەساڵی 2007 پەیوەندی بەئاژانسی ناساوە دەکات و دواجار دیانا بوو
بە بەڕێوەبەری فڕینی کەشتی پێرسەڤیرەنسی ئاژانسی ناسا کەهەفتەی ڕابردوو لەسەر
مەریخ نیشتەوەو لەمێژووی مرۆڤایەتیدا گەورەترین سەرکەوتنی زانستی گەردوونی
تۆمارکرد!
دیانا
بەوردی باسی چیرۆکەکانی ژیانی خۆی دەکات لەڕۆژە سەختەکاندا، هەر لەوکاتەی بەهۆی
سروشتی کارەکەیەوە کەکاری پاکەرەوەبووە و ڕۆژانە چەندین تەواڵێتی پاک کردۆتەوە
تاکو سەردەمی خوێندنی لەزانکۆی فلۆریداو دواتر سەرکەوتنە مەزنەکە،...!
لەکۆتایدا دەگەینە ئەو بڕوایەی مرۆڤ خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزبێت هیچ
شتێک مەحاڵ نیەو بەهەموو خەونێک دەگات.
AM:10:26:27/02/2021
ئهم بابهته 1196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت