وتەبێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق: پشكی هه‌رێم گرێكوێره‌ی بودجەی ئەمساڵە
حەسەن نازم، وتەبێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
وێستگه نیوز-
وتەبێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گرێکوێرەی بابەتی بودجەی عێراق له بودجه‌ی 2021 پشکی ھەرێمە و وتوێژیش لەسەر ئاستی باڵادا لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هه‌رێم کراوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی شوباتی 2021، حەسەن نازم، وتەبێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا سەبارەت بە لێکتێنەگەیشتنی بەغدا و هه‌رێم لەسەر بودجەی 2021 رایگه‌یاند،"رێککەوتن لەسەر تەواوی بڕگەکانی بودجه‌ی عێراق كراوە".
وتیشی: "گرێکوێرەی بابەتی بودجەی 2021 پشکی ھەرێمە و وتوێژ لەسەر ئاستی باڵادا لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هه‌رێم کراوە".
وتەبێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشكراشیكرد،"تێپەڕاندنی بودجە لە پەرلەمان پێویستی بە رێککەوتنی ھەموو لایەنەکان هەیە".
PM:11:10:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت