وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم له‌باره‌ی كۆرۆنای گۆڕاو ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز-
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆرۆنای گۆڕاو رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كۆرۆنای گۆڕاو هەمان ڕێکارەکانی چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی تووشبوو، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر ببینێت نەوەک خۆی دوابخات و ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا ڕونكرده‌وه‌یه‌كی د.سامان بەرزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "حاڵەتەکانی ئێستای کۆڕۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنان كه بازدان بەسەر ڤایرۆسەکە هاتووە".
له‌باره‌ی رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنای گۆڕاو وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكردووه، "هەمان ڕێکارەکانی چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی تووشبوو، پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر ببینێت نەوەک خۆی دوابخات و ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە".
سامان به‌رزنجی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌له‌وه‌ی، کەسوکار و نزیکانی توشبووی کۆڕۆنا پێویستە پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەڕەنتن بکەن تا کەسانی تر تووش نەکەن".
PM:10:50:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت