هاتوچۆی گەشتیاری لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕادەگیرێت
وێستگەنیوز- کامەران کەریم
هاوشێوەی مەرزەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران هاتوچۆی گەشتیاری لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش بۆماوەی دوو هەفتە ڕادەگیرێت، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش ئاشكرایدهكات، بڕیارەکە لەڕۆژی 5 شەممەوه جێبەجێ دەکرێت.
ئیسماعیل عەلی ئاغا لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەوێستگەنیوز- ی ڕاگەیاند ،بڕیارەکە لەوڵاتی ئێرانەوە دراوە و پەیوەندی بەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نیە، چەندجارێک لەپارساڵ بەهۆی کەرەنتینەوە داخستنی مەرز تاک لایەنە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕادەگەیەندرا و ئێران هاوکارمان دەبوو ،هیچ تەداخولێکی نەدەکرد.
وتیشی ، وڵاتی ئێران پێی باشە مەرزی باشماخ دابخرێت چونکە ئەڵێن ترسمان هەیە لەعێراقەوە ئەم کۆرۆنا نوێیە بگوازرێتەوە بۆئێران، پارێزگاری سنەش لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ پێیان باش بووە هاوشێوەی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران بۆماوەی 14 ڕۆژ هاتوچۆی گەشتیاری لەمەرزی باشماخ ڕابگیرێت.
ناوبراو ڕونیشیکردەوە ، تەنها ئێرانیەکانی ناوهەرێمی کوردستان بۆیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ ئێران و عێراقیەکانی ناو ئێرانیش بۆیان هەیە لەم ماوەیە بگەڕێنەوە، ئەم بڕیارەش لەڕۆژی 5 شەممەوە جێبەجێ دەکرێت.
PM:10:12:23/02/2021
ئهم بابهته 1976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت