وتەبێژی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق: ھیچ دیاردەیەکی چەکداریی لەناو شنگال بونی نییە
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق
وێستگه نیوز-
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، ھیچ دیاردەیەکی چەکداریی لەناو شنگال بونی نییە و ھاوڵاتییانی نێشتەجێی قەزاکەش ھاوکارن لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لە كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا رایگەیاند، ھیچ دیاردەیەکی چەکداریی لەناو شنگال بونی نییە و ھاوڵاتییانی نێشتەجێی قەزاکەش ھاوکارن لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان.
لیوا تهحسین ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی شنگال دەکەن و ئاماژهش بهوهدهكات، رێککەوتنی شنگال بەپێی ئەو پلانەی کە بۆی دانراوە جێبەجێ دەکرێت.
ئاشكراشیكرد، ھێشتا چەکدارانی داعش ھەوڵدەدەن دەزەبکەنە ناوچە سنورییەکانی عێراق لەگەڵ سوریا بە تایبەتیش ئەو ناوچانەی کە دەکەونە نێوان ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامیشین لە ھەوڵەکانمان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ کۆتایھێنان بە دزەکردنی داعش.
لهبهرواری تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 رێکەوتنی شەنگال لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق واژۆکرا بە پێی ئەو رێکەوتنە هێزەئەمنیەکانی عیراق دۆسیەی ئەمنی شارەکە دەگرنە ئەستۆی خۆیان.
هاوكات ئهمڕۆ قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی شەنگال رایگهیاند، "چەند ڕۆژێکە حەشدی شەعبی هێزێکی زۆری هێناوەتە ناو شەنگال دەڵێن بۆشەڕی تورکیایە وەک دەزانرێت هێزی حەشدی شەعبی هێزی ئێرانە، بۆیە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شەنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا ئێمەش دەبینە قوربانی".
PM:08:57:23/02/2021
ئهم بابهته 1764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت