کازمی: ناهێڵین عیراق ببێتە گۆرەپانی ململانێ نێودەوڵەتییەکان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق
رایگەیاند، رێگە نادەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێ نێودەوڵەتییەکان و بەشێوەیەکی
ھەرەمەکیش، مووشەک ئاراستەی بارەگای نێردەی وڵاتانی بیانیی کراوە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی
عێراق، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا رایگەیاند، ئەو مووشەکانەی ئاراستەی
بارەگاکانی نێردەی وڵاتان لە ناوچەی سەوز کراوە، ھەوڵێکە بۆ دروستکردنی ئاستەنگ
لەبەردەم بەرەوپێشچوونەکانی حکومەت بۆ چاکسازیی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە
تەواوی عێراقدا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دەزگا
ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو گروپانەی لەپشت
ھاویشتنی ئەو مووشەکانەن، بۆئەوەی دواتر رێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەردا،
بگیرێتەبەر.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختیشی
کردەوە، "بەھیچ جۆرێک رێگە نادەین عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێ
نێودەوڵەتییەکان و ھەموو جۆرە دەستوەردانێکیش لەکاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان رەتدەکەینەوە".
PM:08:43:23/02/2021
ئهم بابهته 1552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت