له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێتی وه‌ڵامی گۆڕان ناداته‌وه
دیمەنێک لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە
وێستگە نیوز ـ کامەران کەریم
بەرپرسی مه‌كۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرایدەکات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك داوای ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی حكومه‌تی خۆجێیی هه‌ڵه‌بجه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.
نزار محموود، به‌رپرسی مه‌كۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: جگە لە رێکكەوتنی سەرەتایان لەگەڵ یەکێتی نێشتیمانی کوردستان رێکەوتنێکی نوێیان کردووە لەسەر دابەش کردنی پۆستە ئیدارییەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە.
وتیشی: "بەپێی ئەو رێکكەوتنە نوێیە یەکێتی پێداگری کرد لەسەر قایمقامی ناوه‌ندی ئێمەش داواکەیانمان پەسەند کرد، لەبەرامبەردا ئێمە داوای جێگری پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن و دوو بەڕێوەبەری ناحیە و سێ بەڕێوەبەری گشتی كرد، یەکێتیش بە داواکەی ئێمە رازی بوون".
روونیشیکردەوە: "ئەوان داوای ناوی ئەوکەسانەیان کرد بۆ ئەو پۆستانە ئێمەش ناوی سەرجەم کاندیدانی ئەو پۆستانەمان نارد، بەڵام تائێستا جێبەجێ نەکراوە و وەڵام نەدراوینەتەوە، ئەگەرچی بەڵێنیش دراوە".
لەسەر هەمان پرس وێستگه نیوز په‌یوه‌ندی یه نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجەوه كرد به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بكات، له‌و باره‌وه وتی: "من لێدوان لەسەر ئەو بابەتە نادەم و بابەتی دابەش کردنی پۆستەکان زیاتر لای حزبە.
وێستگە نیوز لەسەر هەمان پرس پەیوەندی بە دوو بەرپرسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سنورەکە کرد، بەڵام پەیوەندیەکان بێ وەڵام بوون.
PM:08:00:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت