وەزیری پێشمەرگە داواده‌كات مووچە و شایستە داراییەکانی ئه‌مریكا ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگرێته‌وه
وەزیری پێشمەرگەو راوێژکارانی سەربازی ئەمریکا لە هەرێم
ویستگەنیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌فدێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا،
لهكۆبونهوهیهکدا گفتوگۆ له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌زیری پێشمه‌رگه داوای به‌رده‌وامبوون و فراوانی هاوكارییه‌كان
و یارمەتیە داراییەکان بۆ سەرجەم هێزەکان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له
عێراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ریان
کۆبوونەوە.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی ئه‌مریكا له عێراق، به‌ڵێن ده‌دات
به بەزوویی و بەشێوەیەکی جددی دیراسه‌ی ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و له‌خه‌می باشكردن و
چاكتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌باشی تێده‌گه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌ربه‌ست
له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی
باڵا ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دوایین پێشهات و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی
داعش له عێراق و ناوچه‌كه.
وه‌فدی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی
داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانی تر له فراوانبووندایه، ده‌خوازێت به‌زوویی
رێگریان لێبكرێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، چه‌ندین
جار هۆشداریمان له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی داعش داوه، كه ئێستا به‌تاكتیك و شێوازی
تر كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئاماژەی بەوەش کرد، هاوكارییه‌كانی
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان جێی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له ئێستا و ئاینده‌دا.
سەبارەت بە هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا
و مووچه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، داوایكرد"
مووچە و شایستە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه،
به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی مووچه‌دا هه‌بێت بۆ
سەرجەم هێزەکانی بەبێ جیاوازی".
کۆڵونێڵ ڤۆڕهێس، به‌ڵینی دا به‌زوویی كار به‌و داوایه ده‌كه‌ن و دوای
دیراسه‌كردنی خۆیان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دهگهێیننهوه و
وتی، " له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه تێده‌گه‌ین و به جددی كار بۆ
باشكردنیان ده‌كه‌ن.
PM:07:13:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت