كازمی: پێشبینی دەكرێت ئابووری عیراق تاكۆتایی مانگ بگاتە چوار ملیار دۆلار

‌مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، یه‌ده‌گی ئاڵوگۆڕی ده‌ره‌كی عیراق له‌ زیادبووندایه‌ و پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ بگاته‌ چوار ملیار دۆلار.


مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە میانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاند: دوای ئەوەی ئابووری وڵات هەڕەشەی رووخانی له‌سه‌ر بوو، له‌ ئێستادا یەدەکی ئاڵوگۆڕی دەرەکی عیراق لەزیادبووندایە و گه‌شه‌ی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

كازمی وتیشی: "پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە نزیکەی چوار ملیار دۆلار زیاد بکات، ئەمەش لەدوای دەستپێکردنی گۆڕانکاری لە چاکسازیی و گۆڕینی رێژەی ئاڵوگۆڕدا".

ئاماژه‌شی به‌وه‌دا: گەندەڵی لەمەزادی بانکی ناوەندیدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوه‌تەوە و بەپلانی بیرلێکردنەوە کار دەکەن بۆ ورژاندنی ئابووری عیراق و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و دروستکردنی کاری زیاتر.


PM:05:15:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت