وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 129 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

‌دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 129 تووشبووی نوێ تۆمارکراون، دوو تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 67 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 
بەپێی راگەیه‌ندراوەکە، لە کۆی چوار هەزار و 732 پشکنین، ئەنجامی پشکنینی 129 کەس پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبووی دەستنیشانکراویش لە هەولێر بووە و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەک دەستنیشان نەکراوە.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام 

هاوکات دوو تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە کە هەردووکیان لە سنووری پارێزگای دهۆک بوون.
 
تا ئێستا لە سنووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 159 هەزار و 199 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، لەو ژمارەیەش ئەنجامی پشکنینی 108 هەزار و 62 کەس پۆزەتیڤ بوون، 103 هەزار و 78 تووشبوو چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 510 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. ئێستا هەزار و 474 تووشبوو چارەسەر وەردەگرن.
 
دەقی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:
 
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19  ژمارە (٣٦٣)
 
١. پشکنین: (٤٧٣٢ پشکنینی نوێ)
• (٢٧٨٠) هەولێر
• (٥٥٢) سلێمانی
• (١٢٣٥) دهۆك
• (٢٢) هەڵەبجە
• (١٤٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
 
٢. تووشبوو: (١٢٩ تووشبووی نوێ)
• (٧١) هەولێر
• (١٨) سلێمانی
• (٣٥) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٥) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
 
٣. چاکبوون: (٦٧ چاکبوون)
• (٥١) هەولێر
• (٥) سلێمانی
• (٩) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
 
٤. مردن: (٢ مردن)
• (٠) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١١٥٩١٩٩ (٤١٣٥٠٢ هەولێر، ٢٣٧٦٠٨ سلێمانی، ٥٠٠٥٥٠ دهۆك، ٧٥٣٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٨٠٦٢ (٣٧٤٨٤ هەولێر، ٣١٢٥٢ سلێمانی، ٣٦٢٢٣ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٣٠٧٨ (٣٦٠٩٤ هەولێر، ٢٩٠٧٤ سلێمانی، ٣٤٩٥١ دهۆك، ٢٩٥٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٤٧٤ (٤٦٠ هەولێر، ٤٧٤ سلێمانی، ٥٣٩ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٥١٠ (٩٣٠ هەولێر، ١٧٠٤ سلێمانی، ٧٣٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
 
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
 
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٢٣ی شوبات ٢٠٢١


PM:03:21:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت