پارێزگاری سلێمانی: حکومەتی ههرێم داواکارییەکانی پەسەندکردین
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، حکومەتی هەرێم داواکارییە کارگێڕیی و داراییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕینی بۆ ئەمساڵ پەسەندکرد.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بەسەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و وەزیرانی دارایی و ئابوریی و پلاندانان و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و فەرمانگه پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە بوارە کارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزاریی و پڕۆژەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت: "لە کۆبوونەوەکەدا بە روونی و بە وردیی راپۆرتی هاوبەشی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاو یەکەکارگێڕییەکان و داواکارییە کارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزاریی و سەرمایەگوزاریی و پەرەپێدانەکانی هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگاکان گفتوگۆیان لەسەرکرا".
باسی لەوەشکردووە، "هەموو ئەو پێشنیاز و داواکارییانەی لە راپۆرتە هاوبەشەکاندا گەڵاڵەکرابوون لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکانەوە پەسەندکران و بوون بەبڕیار".
بەوتەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، ئەو سێکتەر و بوارانەی لەم راپۆرتانەدا بۆ ساڵی 2021 پەسەندکراون دەتوانن بەشی زۆری داخوازیی و پێداویستییە زۆر پێویستەکانی دامەزراوە دەوڵەتییەکان دابینبکەن بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بکەن.
PM:02:24:23/02/2021
ئهم بابهته 6148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت