به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری ته‌ندروستی سلێمانی 122 رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەروبەری نه‌خۆشخانه‌ی شار لەسلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزراوەتەوە کە "گومان دەکرێت بەهۆی سەرماوە رەقبووبێتەوە".
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری ته‌ندروستی سلێمانی 122 به وێستگەنیوزی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی هاوڵاتییەک لەنزیک نەخۆشخانەی شار لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دۆزراوەتەوە و بەمەبەستی زانینی هۆکاری گیانی لەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە، تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی.
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا بەڕوونی نازانن هۆکاری روداوەکە چی بووە و ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە، بۆیە دوای دەرچوونی پشکنینەکان هۆکارەکەیان بۆ دەردەکەوێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان "ئەو هاوڵاتییە لەسەرمادا رەقبووەتەوە".
AM:10:26:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3036
جار خوێنراوه‌ته‌وه